بە پێشەنگایەتیی گەنجان و بە بەشداریی توێژە جیاوازەکان، ڕێپێوان لە کۆیەوە بۆ بادینان دژ بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد.
کەمێک بەر لە ئێستا، بە پێشەنگایەتیی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر و بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە توێژە جیاوازەکان، لە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر ڕێپێوانی مەودا درێژ بۆ بادینان دەستیپێکرد و بڕیارە لە بادینان چالاکیی قەڵغانی زیندوو ئەنجام بدەن، لەبەرامبەر هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک.
چالاکوانان لە فولکەی سەوزی شاری کۆیەوە بە وتنەوەی دروشمەکانی “بژی بەرخۆدانی گەریلا” و “بژی ڕێبەر ئاپۆ” و ” بمرێ داگیرکاریی” و “بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە، سوپای تورکیا بۆ دەرەوە” بەرەو هەولێر بەڕێکەوتوون.
چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی وەرن بۆ جەنگی ئازادییدایە، کە ڕۆژی ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ڕایانگەیاند.